بزووتنەوەی گۆران رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی ھەڵوەشاندنەوە

 بزووتنەوەی گۆران رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی ھەڵوەشاندنەوە
ھەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بەوە دەدات کە رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی ھەڵوەشاندووەتەوە و کۆتاییان بەو رێککەوتنە ھێناوە.

ئاراس مەحموود، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: "ئێستا جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان دا بە ھەڵپەساردنی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و کشانەوە لە حکوومەت".

ئەو ھەڵسووڕاوەی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوەشی خستە روو، کە لەمڕۆوە بڕیارەکە دەچێتە بوار جێبەجێکردنەوە.

ساڵی رابردوو، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێککەوتنێکی 19 خاڵییان ئەنجام دا، کە ھەردوولایان پێی پابەندبن.









باسنیوز
Top