حزبوڵڵای لوبنان: ئێستا دەرفەتی دابەشکردنی ھەرێمی کوردستانە
رۆژنامەی (ئەلئەخبار)ی نزیک لە حزبوڵڵای لوبنانی، کە ئەو میلیشیایە نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، راپۆرتێکی لەبارەی ھەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانەکانەوە بڵاو کردووەتەوە.
لە راپۆرتەکەدا، بەرپرسێکی کورد، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت ئەندامی گرووپی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر بێت، رایگەیاندووە، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رووی سیاسییەوە ”دوورەپەرێز“ بخرێ و ئیدارەی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان داببڕدرێت.
ھەروەک رۆژنامەکە باسی کردووە، خۆپیشاندانی بەشێک لە خەڵکی سلێمانی و تێکدان و سووتاندنی فەرمانگەکانی حکوومەت و ماڵی ھاووڵاتییان ”دەرفەتێکە“ بۆ حەیدەر حەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ”تا ئەجێندای خۆی لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات“ و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان جیا بکاتەوە.
پشتیوانیکردنی گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لایەک و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەکی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک و بوونی کەسانێکی ئاراستەکراو بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هێرشی چەکداری بۆ سەر بارەگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش، پیلانێکی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ لەناوبردنی کیانی هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
