پشووی سەری ساڵی زایینی بۆ ناوەندەکانی خوێندن ئاشکرا دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/12/2017، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لەسەر پشووی سەری ساڵ، ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو خشتەیەی ئێمە لە 25/12/2017 کە ڕۆژی لەدایکبوونی عیسای مەسیحە دەست پێ دەکات و تا ١/١/٢٠١٨ و لە ڕۆژی ٢/١/٢٠١٨ش دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە".
جگە لە خشتەی خودی وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە پابەندی بڕیارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت بۆ دیاریکردنی ڕۆژانی پشوو، واتە حکوومەت بڕیاری چەند ڕۆژە وەک پشوو بدات، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەشەوە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت".
باسنیوز
