خورماتوو.. پێکدادان لەنێوان میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان دروست بوو
محەمەد فایەق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی شەرعیی خورماتوو لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، شەڕەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/12/2017 لەبەردەم قایمقامیەتی خورماتوو، دروست بووە.
محەمەد فایەق ھەروەھا رایگەیاندووە، کە شەڕەکە لەنێوان میلیشیای عەسایب ئەھلی حەق و و ھێزە ئەمنییەکانی حەشدی شەعبی دروست بووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ھۆکاری شەڕەکە بکات.
حەشدی شەعبی دوای رێککەوتنی گرووپی خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر، شاری خورماتووی داگیر کردووە.
ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
ڕۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.
باسنیوز
