وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: رووبەڕووی مەترسییەکانی ئێران دەبینەوە
گابرێل زیگمار، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)دا رایگەیاندووە، هاوشێوەی سعودیە، ئەڵمانیا لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە ناوچەکە، نیگەرانە.
گابرێل زیگمار هەروەها رایگەیاندووە، کە میلیشیای حزبوڵلای لوبنانی رۆڵێکی خراپ دەگێڕێت و ئەڵمانیا چاودێریی رەوشەکە دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی دەیەوێ لەگەڵ ئەمریکا رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، ببێتەوە.
باسنيوز
