ئاژاوەگێڕەكان ده‌رفه‌تیان بۆ عه‌بادی ره‌خساندووه تا ئه‌جێندای خۆی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات
رۆژنامه‌كه له زاری كه‌سێكه‌وه كه به به‌رپرسێكی كورد ناوی بردووه ده‌ڵێت: "ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له رووی سیاسییه‌وه دوورپێچ بكرێت و هه‌رێمی كوردستانیش بكرێته دوو ئیداره‌یی (هه‌ولێر و سلێمانی)، چونكه به كرده‌ییش ئه‌و دوو ناوچه‌یه له یه‌كتری دابڕاون".
رۆژنامه‌كه‌ی حزبوڵلا ده‌ڵێت "نه‌خشه‌ی هه‌رێم هه‌مووار ده‌كرێت و قسه‌كردن ده‌رباره‌ی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریش پێده‌چێت به‌رهه‌می نه‌بێت و دواخرابێت، چونكه قسه هه‌یه تا سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ عه‌بادی ره‌خساندووه تا ئه‌جێندای خۆی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات".
ئاماژه‌ی به‌و قسه‌یه‌ش كردووه كه ده‌ڵێت "هه‌ر كاتێك كورده‌كان له به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانیان نزیك ده‌بنه‌وه، نه‌هامه‌تییه‌كانیان گه‌وره‌تر ده‌بێت".
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌و بارودۆخه ده‌كات كه به‌ناوی خۆپیشاندان و داخوازی مووچه و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك پێش دوو رۆژ له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و كۆیه ده‌ستیپێكرد و به توندوتیژی و كوژرانی ژماره‌یه‌ك كه‌س و سووتاندن و وێرانكردنی به‌شێك له ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كانی پارێزگاكه كۆتاییهات، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی مژده‌ی خۆشی بۆ ئه‌و كه‌سانه پێنه‌بوو كه له درووشمه‌كانیاندا به جێگره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌زانی و هانیان بۆ ده‌برد، چونكه ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گووتی: "ناتوانین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین"
K24
