نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه به‌رێز ساسان عەونی به‌رپرسی ده‌سته‌ی ریكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان كورته‌یه‌كی له كاری رێكخراوه‌یی و پیشه‌یی خسته‌ڕوو پاشان تیشكی خسته سه‌ر كارووچالاكیهكانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتر كاراكردنی ئۆرگانه‌كانیان و گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر به توێژی قوتابیان و ئه‌و به‌رنامه‌و پلانانه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاری له سه‌ر ده‌كرێت .
پاشان به‌رێز ته‌ها به‌رواری به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵی خۆی و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌و سه‌ردانه‌یان ده‌ربڕی .
له به‌شێكی قسه‌كانیدا به‌رێز ته‌ها به‌رواری به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی له گرنگی كاری رێكخراوه‌یی قوتابیان كرده‌وه به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و گرنگیدان به‌و توێژی قوتابیان ودۆزینه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و توانا‌و به‌هره‌و توانستانه‌ی كه له كه‌رتی خوێندن و خوێندنی باڵا‌و و كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه له دوارۆژدا میلله‌ته‌كه‌مان و كوردستان پێویستی به تواناكانیان ده‌بێت . چونكه توێژی قوتابیان توێژێكی زیندوو و كاریگه‌رن له كۆمه‌ڵگه‌و پێویسته به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌وه گونجاو له گه‌ل سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری كاره‌كان بهڕیوهببردرێن و گه‌شه‌ی پێبدرێت .
به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی دووپاتیكرده‌وه كه یه‌كیك له ئه‌وله‌ویات و جێگای گرنگی دان و بایه‌خی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتیه توێژی قوتابیان و توانا و به‌هره‌كانی ناو ئه‌و كه‌رته زیندووه‌ن . و ته‌ئكیدیشی له پشتیوانی و پشتگیری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كرده‌وه له پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان
پاشان نێچرفان حسێن سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به تیرووتهسهلی باسی له كاروو چالاكیه‌كانی یه‌كیتی قوتابیانی كوردستان و ئۆرگانه‌كانی كرد له گه‌ل ئه‌و میكانزم و پلان و به‌رنامانه‌ی كه دایانڕشتووه بۆ كاركردن له سه‌ری له داهاتوودا .
وێڕای گفتوگۆكردن و ئالووگۆركردنی بیرووڕا له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێدا ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا .
