ژمارەیەک بارەگای میلیشیایەکی شیعەمەزهەب بۆردومان کران

 ژمارەیەک بارەگای میلیشیایەکی شیعەمەزهەب بۆردومان کران
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ژمارەیەک بارەگای میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆردومان کرد.



بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، بۆردومانە ئاسمانییەکە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 20/12/2017 لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ گەڕاندنەوەی شەرعییەت بۆ یەمەنەوە کراوەتە سەر ژمارەیەک ئامانجی حوسییەکانی یەمەن.



فڕۆکە جەنگییەکان چەند بارەگایەکی حوسییەکانیان لە باشووری سەنعای پایتەخت و شاری سەعدە بۆردومان کردووە.



هاوپەیمانیی عەرەبی لەلایەن سعودیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و دژی داگیرکردنی یەمەن لەلایەن حوسییەکان و بۆ گەڕاندنەوەی حکوومەتی شەرعیی یەمەن، پێکهێندراوە.



حوسییەکان میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبن. لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و دارایی دەکرێن.


باسنیوز
Top