ژمارەیەک بارەگای میلیشیایەکی شیعەمەزهەب بۆردومان کران
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، بۆردومانە ئاسمانییەکە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 20/12/2017 لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ گەڕاندنەوەی شەرعییەت بۆ یەمەنەوە کراوەتە سەر ژمارەیەک ئامانجی حوسییەکانی یەمەن.
فڕۆکە جەنگییەکان چەند بارەگایەکی حوسییەکانیان لە باشووری سەنعای پایتەخت و شاری سەعدە بۆردومان کردووە.
هاوپەیمانیی عەرەبی لەلایەن سعودیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و دژی داگیرکردنی یەمەن لەلایەن حوسییەکان و بۆ گەڕاندنەوەی حکوومەتی شەرعیی یەمەن، پێکهێندراوە.
حوسییەکان میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبن. لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و دارایی دەکرێن.
باسنیوز
