رۆژین هاوكاری زیاتر له 200 منداڵی كورد ده‌كات
رۆژین كه‌مپینێكی راگه‌یاندبوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ منداڵانی ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د، كه له‌به‌ر هۆكاری شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا زیانیان پێگه‌یشتبوو، هه‌روه‌ها به سه‌دانیان ئێستە له ژیانێكی سه‌ختدا ده‌ژین.
دوای كۆتاییهاتنی كه‌مپینه‌كه، ئه‌و داهاته‌ی كۆكرابووه‌وه بۆ منداڵانی سوور، به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كرا، كه هاوكارییه‌كان بریتی بوون لە جلوبه‌رگی زستانه و خواردن.
رۆژین له‌وباره‌یه‌وه له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (نارینا ئازادی) گوتی "راسته منداڵانی میانمار و منداڵانی فه‌ڵه‌ستینیش پێویستیان به هاوكارییه و ده‌بێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه بیر له منداڵانی كورد بكه‌ینه‌وه و هاوكاری منداڵانی كورد بكه‌ین، كه ئێستا له ژیانێكی سه‌ختدا ده‌ژین".
BAS NEWS-
