ئیدارەی گەرمیان و حزبه‌ كوردستانییه‌كان: ده‌بێت خۆپیشاندان به‌بێ توندوتیژیی به‌ڕێوه‌ بچێت

ئیدارەی گەرمیان و حزبه‌ كوردستانییه‌كان: ده‌بێت خۆپیشاندان به‌بێ توندوتیژیی به‌ڕێوه‌ بچێت




ئێوارەی ئەمڕۆ ئیدارەی گەرمیان و حزبە سیاسیەکان لە کەلار کۆبوونەوە، گوتەبێژی ئیدارەکەش، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندان به‌مافێكى یاسایی هاوولاتیان داده‌نرێت، به‌و مه‌رجه‌ى پێشوه‌خت مۆڵه‌تى بۆ وه‌ربگیرێت و به‌بێ توندوتیژى به‌ڕێوه‌ بچێت.


هەڤاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە و نوێنه‌رانى حزبە سیاسییەکان لەسەر پرسی خۆپیشاندان کۆبوونەوە".


گوته‌بیژه‌كه‌ ئاشكراى كرد، كه‌ ئیدارەی گەرمیان و حزبە سیاسییەکان ئەنجامدانی خۆپیشاندان بە مافی ڕەوای هاووڵاتیان دەزانن، بەڵام "خۆپیشاندانێکی هێمنانەی دوور لە توندوتیژیی".


ئاشکراشی کرد، كه‌ هەر جۆرە خۆپیشاندانێک ئەنجام بدرێت، پێویسته‌ لە شوێنێکی دیاریکراو بکرێت و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هێرش بکرێتە سەر بارەگا حکوومی و حزبییەکان، گوتیشی: "هێزە ئەمنیەکانیش ئەو شوێنانە بەبێ جیاوازی، دەپارێزن".

BAS NEWS-
Top