مه‌حموود عوسمان: باشترین چاره‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه
په‌رله‌مانتاری پێشووى عێراق و سیاسه‌تمه‌دار (مه‌حموود عوسمان)، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه باشترین چاره‌سه‌ر هەڵبژاردنى هەرچى زووترە کە هەموولایەک باسى ئەکەن.
مه‌حموود عوسمان، په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه ئه‌مشه‌و بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه: "رەوشى هەرێمى کوردستان قەیران و ئاڵۆزى پێوە دیارە بەتایبەتى لەڕووى بژێوى هاووڵاتیان و مووچە وبودجە و ناکۆکى نێوان هێزە سیاسیەکانیش، خۆپیشاندانەکانى دوێنێ کەبەداخەوە توندوتیژى و سوتاندنى بارەگاکان و هەندێک فەرمانگەى دەوڵەتى زەرەربەخشیان لێکەوتەوە تارادەیەک ئەم ڕاستیە دەرئەخات".
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "بێگومان پەلەکردن لەدەست پێکردنى دیالۆگێکى جدى لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەر، هەنگاوێکى گرنگە، بۆ ئەمەش زیاتر ئێستا لێپرسراوەتى لەسەر بەغدایە کە دوای خستووە، بەڵام پەلەکردن لێى لەبەرژەوەندى هەردوولایە".
محهموود عوسمان پێیوایه، لەبەر ئەوەى ناکۆکى نێوان لایەنە سیاسیەکان چارەسەر نەكراوە، دیارە باشترین بژاردە هەڵبژاردنى هەرچى زووترە کە هەموولایەک باسى ئەکەن، بەڵام بۆ ئەوەى ئەم هەڵبژاردنە سەرکەوتوو بێت و پەرلەمانێک بێتە کایەوە کەجێى بریار و مەرجەع بێت، ئەبێت لێپرسراوانى لایەنە سیاسیەکان و بریار بەدەستەکان خۆیان بپالێون و بچنە پەرلەمان تا بڕیار چیتر لەدەرەوەى ئەم دەزگا شەرعیە نەبێت وەکو ئێستا.
له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا، به‌پێویستى ده‌زانێت تۆمارى دەنگدەران بەباشى لەو کەموکوریانەى کە کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان خۆیان زۆر باسى دەکەن، پاک بکرێتەوە.
BAS NEWS-
