هاوپەیمانی ئەسەد و پەیەدە درزی تێکەوت

هاوپەیمانی ئەسەد و پەیەدە درزی تێکەوت
بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی سووریا و سەركردایەتی پەکەکە/پەیەدە کە ماوەیەکی درێژ هاوپەیمانی یەکتر بوون، ئێستە یەکتری تاوانبار دەکەن و نێوانیان درزی تێكەوتووە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "سانا"ی رژێمی سووریا، دوێنێ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە دیمەشق، بەشار ئەسەد رایگەیاندبوو ''ئەوانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی وڵاتێکی دەرەکی و لە سەروو هەمووشیانەوە بە ئەمریکا دەکەن، خۆفرۆشن''.


لە بەرامبەر ئەمەشدا زنجیرەیەک لێدوان لە لایەن سەركردایەتی پەکەکە/پەیەدە بڵاو کرایەوە، لەمانەش رەزان کیللۆ سەركردەیەكی پەیەدە رایگەیاند ''بڕوانامەی نیشتمانپەروەری لە ئەسەد وەرناگرین''. ئاماژەی بەوەش کرد ئەسەد نا بەڵکو هێزە نێودەوڵەتییەکان سووریا بەڕێوەدەبەن و گوتی ''ماوەی دەسەڵاتی رژێم بەسەرچووە''.


لەلایەکی دیکەوە و لە ئەژمارێکی هەسەدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوە ''دوایین کەس کە دەتوانێت باسی خۆفرۆشی بکات بەشار ئەسەد و پاشماوەکانی رژێمەکەیەتی. ئەوەی کە تیرۆریستەکان لە گرتووخانەکان ئازاد دەکات، خودی رژێمە''.
BAS NEWS-
Top