بارەگاکانی پارتی لە تەکیە و ئاخجەلەر سووتێندران

بارەگاکانی پارتی لە تەکیە و ئاخجەلەر سووتێندران
کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، خۆپێشاندەران دوو بارەگای پارتییان لە ناحیەی تەکیە و ئاخجەلەر سووتاندووە و ھۆشداری دا لەوەی خۆپێشاندەران ھەڕەشەی سووتاندنی بارەگای لقی ١٩ی چەمچەمال دەکەن و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لێ دەکەن.

ئەمڕۆ لە کۆیە و ھەڵەبجە ھێرش کرایە سەر بارەگای پارتی و ئێستاش دوو بارەگای دیکە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سووتێندران. (ئیسماعیل ھەنارەیی)، کادیری پێشکەوتووی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کەمێک لەمەوپێش خۆپێشاندەران ھێرشیان کردە سەر ھەردوو بارەگای لیژنەی ناوچەی تەکیە و ئاخجەلەر و ھەردوو بارەگای ئێمە لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە سووتێندراون، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ ھەڤاڵێکی ئێمە لە ڕووی گیانییەوە زیانی پێ نەگەیوە، تەنیا بارەگا سووتاون.

(ئیسماعیل ھەنارەیی) گوتی: ''لە نێو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ ھێزە ئەمنییەکان ڕێگریان کردووە لەوەی خۆپێشاندەران بگەنە بارەگای لقی ١٩ی پارتیمان و دیوانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، ژمارەیەک لە ھێزە ئەمنی و چالاکە مەدەنییەکانیش گەیشتوونەتە بارەگای لق بۆ پاراستنی ئێمە، بەڵام ھیچ گەرەنتیەک نییە بۆ پاراستنی ئێمە و بارەگاکانمان و ئەگەر ھەیە بەربەستەکە بشکێنن و پەلاماری لق بدرێت، چونکە دوای نیوەڕۆی دوێنێش ھێرش کراوەتە سەرمان.''
KDP-
Top