شەڕ لەسەر بارەگای لقی 11ی پارتی لە ڕانیە گەرمە
(كۆسرەت نەجات) كادیری پێشكەوتووی پارتییه و لە نێو لقی 11ی پارتی لە ڕانیە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''هەندێك چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر بارەگای لق و بە كلاشینكۆف و بیكەیسی لێمان دەدەن، ئێمەش بڕیارمان داوە بینای لق چۆڵ نەكەین و چۆڵیشی ناكەین.''
لە لایەكی دیكەوە، (باییزئاغا) بەرپرسی ناوچەی قەڵادزێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''ئێستا لەسەر لق تەقەیە و دەیانەوێت لق بسووتێنن، ئەوانەی كە هێرشیان كردووە سەر بە گۆڕان، كۆمەڵ و (بەرهەم ساڵح) و (شاسوار عەبدولواحید)ن، مەبەستیان لە سووتاندنی بارەگای لق تێكدانی بارودۆخەكە و ئاژاوەیە و دەستێكی سیاسیی لە پشتەوەیە.''
(باییزئاغا) زانیاریی دا كه، ''به هۆی خۆپیشاندانی ئهمڕۆی ڕانیە 2 كوژراو و 20 بریندار هەنە، بەڵام تا ئێستا هیچ كادیر و ئەندامێكی ئێمە شەهید و بریندار نەبووە.''
kdp-
