په‌رله‌مانى كوردستان: هاووڵاتییان لە سووتاندنی بارەگا و دامەزراوە فەرمی و خزمەتگوزارییەکان زەرەرمەند دەبن
راگه‌یه‌ندراوێک په‌رله‌مانى كوردستان
په‌رله‌مانى كوردستان، كه هه‌ڵقوڵاوى ئیراده و ده‌نگى گه‌لى كوردستانه، بڕواى ته‌واوى به مافى خۆپێشاندانى هاووڵاتییان هه‌یه و به مافێكى ڕه‌واى گه‌لى كوردستانی ده‌زانێ، له‌سه‌ر كێشه و داخوازییه‌كانیان به شێوازێكى هێمنانه و مه‌ده‌نییانه‌ى دوور له توندوتیژی گوزارشت له ڕا‌وبۆچوونى خۆیان بكه‌ن.
په‌رله‌مان ده‌مێكه هه‌ست به دۆخى ناهه‌موارى خه‌ڵكى كوردستان و سه‌ختیی بارى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و هێزى پێشمه‌رگه و خانه‌نشینان ده‌كات، كه به هۆى قه‌یرانه سیاسی و دارایی و ئابوورییهكانییەوە ڕووبه‌ڕووى هه‌رێم بووەته‌وه، كاریگه‌ریى خراپی به‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانهنشینانەوە جێ هێشتووه.
ئێمه له كاتێكدا پشتیوانیى خۆمان له مافه ڕه‌واكانى هاووڵاتییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا داواكارین خۆپێشانده‌ران به شێوازێكى هێمنانه و شارستانییانه ناڕه‌زایی و داخوازییه ڕه‌واكانیان بخه‌نه ڕوو، خۆشیان له توندوتیژی و سووتاندنى باره‌گاى دامه‌زراوه فه‌رمی و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌دوور بگرن، چونكه ئه‌مانه موڵكى گشتین و خزمه‌ت به ئێوه ده‌كه‌ن و دواجاریش ته‌نیا هاووڵاتییان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
توندوتیژی ئامانجى ڕاسته‌قینه‌ى هاووڵاتییان و هێنانه‌دیى خواسته ڕهواكانتان به لاڕێدا ده‌بات، خزمه‌تیش به نه‌یارانى گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه و ئامانجیان له‌باربردنى قه‌واره‌ى سیاسى و ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان و خوێنى شه‌هیدانه.
په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان له ڕاوێژ و په‌یوه‌ندیى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى جیددى و ڕاسته‌قینه بنرێت، بۆ چارەكردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى خواست و داواكارییه ڕهواكانتان.
kdp-
