بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
حكوومه‌تی به‌غدا ئێستا نزیكه‌ی 130 ملیار دۆلار قه‌رزداره و بۆ دابینكردنی بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی به ته‌واوی پشتی به‌و قه‌رزانه به‌ستووه كه بڕیاره له بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت. كورد ره‌خنه‌ی له پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق هه‌یه و له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكوه‌زیران (نێچیرڤان بارزانی) به روونی باس كراوه. كه‌مكردنه‌وه‌ی بهشهبوودجهكهی و به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی حكوومه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له تێبینیه سه‌ره‌كییه‌كان بوون.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (سیروان سیرینی) رایگه‌یاندووه كه له دواكۆبوونه‌وه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی دوو مه‌رج بۆ حكوومه‌تی به‌غدا داندراوه و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه تا حكوومه‌تی به‌غدا ئه‌و دوو مه‌رجانه جێبه‌جێ نه‌كات، قه‌رزی پێناده‌ن.
(سیرینی) دوو مه‌رجه‌كه ئاشكرا ده‌كات و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "مه‌رجی یه‌كه‌م، راگرتنی بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقه له‌سه‌ر وه‌ستانی مامه‌ڵه‌ی دراوی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، واتا هه‌ڵگرتنی ئابڵۆقه‌ی دارایی سه‌ر هه‌رێم. مه‌رجی دووه‌میش دابینكردنی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له بوودجه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وایه، ئه‌و بڕیاره‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ره‌نجامی پێوه‌ندی و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له حكوومه‌ته‌كانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا ئابڵۆقه‌ی دارایی خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كه‌می وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌ته‌وه و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیایش كۆ ببنه‌وه.
kdp-
