"لە کفری هاتوچۆ قەدەغە کرا و کادیرانی پارتیش لە نێو بارەگاکانیانن"
(ڕەھێڵ جاف)، کارگێڕی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خۆپێشاندەران ھەوڵێکی زۆریان داوە بارەگای ئێمە لە قەزای کفری بیسووتێنن و گەیشتوونەتە بەردەم بارەگای ناوچە و خاڵی پاسەوانەکانیان سووتاند، بەڵام کادیر و پێشمەرگەکانی پارتی مردنیان ھەڵبژارد و ئامادە نەبوون بارەگاکەیان چۆڵ بکەن، لەبەر ئەوە سەرەڕای فشارێکی زۆری خۆپێشاندەرانی کفری، ھێشتا بارەگای ئێمە ئاوەدانە و لە لایەن ھەڤاڵانەوە دەپارێزرێت."
لەبارەی ناوچەکانی دیکەی گەرمیانەوە، بەرپرسەکەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە نێو سەنتەری کەلار ھیچ ھێرشێک نەکراوە، بەڵام لە دەربەندیخان دوێنێ ھەوڵ درا ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارتیمان و ئەویش نەسووتاوە."
(ڕەھێڵ جاف) دەشڵێت: "لە قەزای کفری بە بڕیاری قایمقام و لیژنەی ئەمنی لە سەعات ھەشتی ئەمشەوەوە ھاتوچۆ قەدەغە کراوە، ئەوەش وەک ڕێکارێک بۆ پاراستنی شارەکە و کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشی کفری. ئێمە داوامان لە لیژنەی ئەمنی و لایەنی پێوەندیدار کردووە ئەرکی پاراستنی بارەگاکانمان لەئەستۆ بگرن و نەھێڵن خەڵکێک بە ناوی خۆپێشاندانەوە ھێرش بکاتە سەر بارەگای حزبی."
kdp-
