نووسراوێكى نهێنی.. حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) سزاى به‌رپرسێك ده‌دات
به‌پێی نووسراوێكى (نهێنی) كۆمپانیای نه‌وتى باكوور، له 19/ 12/ 2017 به واژۆى (كامل كه‌مال عارف) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌وه‌كاله‌ت ده‌رچووه و بۆ وه‌زیری نه‌وت نێردراوه، بڕیار دراوه سزاى (ئه‌حمه‌د شه‌هاب محه‌مه‌د ئه‌مین) به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانى كۆمپانیاكه بدرێت و له پۆسته‌كه‌شى لابدرێت.
هۆكارى سزادانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ڕۆژژمێرێكى ساڵى 2018، وێنه‌ى (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگارى كه‌ركووك دانراوه و ئه‌و به به‌رپرسی ئه‌و كاره ده‌زانرێت
.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپاى پاسداران و باڵێكى نێو یه‌كێتى، هێرشیان كرده سه كه‌ركووك و ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانى ئه‌و شاره كوردستانییه‌دا گرت، له‌دواى ئه‌و هێرشه چه‌ندین بڕیارى دژ به كوردستان و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ره كورده‌كانى ئه‌و پارێزگایه، ده‌ركراوه.
باسنيوز
