به‌رپرسێكى پارتى: لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كان بۆ مه‌رامى خۆیان ده‌گۆڕن
بەرپرسی لقی سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕای گەیاند، ھەندێک لایەنی سیاسی ئاڕاستەی خۆپیشەندانەکان بۆ مەرامی خۆیان بەکار دەھێنن. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پاراستنی بارەگاکانی پارتی دەکەوێتە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکان.
سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان،، ڕایگەیاند: "خۆپیشاندانی مەدەنی بە مافێکی دیموکراسی ھەموو ھاووڵاتیەک دەزانین و، پارتی وەک حزبێکی سیاسی پشتگیری لە خۆپیشاندانی مەدەنی دوور لە ھەموو توندوتیژییه‌ك دەکات".
هه‌روه‌ها، گوتیشی:"کاتێک خۆپیشاندان لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، ھەندێک لایەنی سیاسی ئەو مافە دیموکراسیە بۆ خۆیان دەقۆزنەوە و ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکاری دەھێنن، بێگومان ئێستاش ھەندێک لایەنی سیاسی ھەوڵی ئەوە دەدەن ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت بكەن".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه تێكه‌ڵكردنى سیاسه‌ت به خۆپیشاندانه‌كان، کاردەکاتە سه‌ر داواکاری ئەو خەڵکەی بەشێوەیەکی ڕاستەقینە داوای مافی خۆیان دەکەن. گوتیشی: "ئەوەی گرنگە بەلای ئێمەوە ئەوەیە، دەزگا ئەمنییەکان ڕۆڵی کارایان لە پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان، هه‌بێت، بەتایبەتی بارەگا حزبی و حکومییەکان، چونکە ئەنجامدانی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو زیان بە پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی وڵاتەکەمان دەگەیەنێت".
BAS NEWS-
