دوای داخستنی جارێكی دیكه مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كرایهوه
قایمقامی شارۆچكهی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، كه دوای داخستنی بههۆی خۆپێشاندانهكانهوه كهمێك پێش ئێستا جارێكی دیكه مهرزی باشماخ كرایهوه.
زانا رەحمان، قایمقامی شارۆچكەی پێنجوێن، راگەیاند: " ئەمشەو جارێكی تر و دوای گرتنی رێگای سەرەكی (پێنجوێن – مەرزی باشماخ) لەلایەن بەشێك لەخۆپیشاندەرانهوه، بەڵام مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كراوەتەوە و هاتووچۆكردنی ئوتومبێلە بارهەڵگرەكان و تەنكەرەكانی سووتەمەنی دەستیپێكردووهتەوە".
گوتیشی: "داواكاری سەرەكی خۆپیشاندەران ، بریتیە لەداخستنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بۆ ئەوەش ئێمە ئەو داواكارییەمان بەفەرمی گەیاندووهتە، پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشكرد لەخۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سنووری پێنجوێن، تەواوی هێزە ئەمنییەكانمان خرابوونە ئامادەباشییەوە و پەلاماری هیچ بارەگایهكى حزبی و حكومی نەدراوە و هیچ بریندارێكیش نهبووه .
BAS NEWS-
