نێچیرڤان بارزانی و ئەنگێلا مێرکڵ کۆبوونەوە
ئەم ئێوارەیە سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان (قوباد تاڵەبانی) و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا (ئەنگێلا مێرکڵ) کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا شەڕی دژ بە تیرۆر و پتەوکردنی پیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا خرایە بەرباسەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەکردنی کێشەکان باسکراون. دوای کۆبوونەوەکەیش شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی کریستیان دیموکرات، لە کۆبوونەوەدان.
KDP-
