لیژنەی دەرەوە و بەرگریی پەرلەمانی ئەڵمانیا پشتگیریان بۆ حکوومەتی هەرێم دەربڕی
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٨/١٢/٢٠١٧ شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رلین، به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و لیژنه‌ى به‌رگرىی له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخێنرا و لیژنه‌كان نیگه‌رانیی خۆیان بۆ گرژییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها به پێویستیان زانی كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، پشتگیریشیان له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و حكوومێكى به‌هێز له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لیژنه‌كان ڕوونیان كرده‌وه كه ئاسان نه‌بوو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری ناردنی هاوكاریی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌ی بدات، به‌ڵام به پێویست زانرا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه تیرۆرستییه ببنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌موو جیهان ده‌كات و له‌مه‌ودواش هه‌وڵ ده‌درێت پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بكرێت تا بتوانرێت ئارامی له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار ببێت. لیژنه‌ى به‌رگریش جه‌ختى له بهردهوانیى پشتگیرى له پێشمه‌رگه كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ئه‌و بڕیاره بوێرى ناردنى هاوكارى سه‌ربازى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هیوای به‌رده‌وامی و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاى له هه‌موو بواره‌كاندا خواست. هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕۆڵێكی به‌رچاو له ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕێت و دوای داعش نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری بۆ عیراق هه‌بێت، چونكه خه‌ریكه داعش له به‌رگێكی دیكه‌دا دروست ده‌بێته‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش پێویسته گفتوگۆیه‌كی جددی هه‌بێت و به‌غدا هان بدرێت له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك هاوكار بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد دیالۆگێكی جددی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌نرێت كه چاره‌سه‌رێكی باشی دۆخى ناوخۆیه. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ عێراق له ڕێگه‌ی ئای ئێم ئێفه‌وه بكات، هه‌وڵ بدات شایسته‌ى ڕه‌واى هه‌رێمى كوردستانى لێ بدرێت، هه‌روه‌ها پشتگیریى ڕیفۆرمه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات، چونكه به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسییه له ناوچه‌كه‌دا. سوپاسی ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیایشی كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان بۆ ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان.
KDP-
