کەلار .. لە دوو رووداوی ھاتوچۆ دوو کەس بوونە قوربانی
عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕايگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 18/12/2017، لەسەر ڕێگای کەلار شارەدێی ڕزگاری، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندکروز، ھاووڵاتییەک شیلا".
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستە روو، کە لە رووداوێکی ھاوشێوەدا لە گوندی گردەگۆزینەی سەر بە شاری کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری دووتەنی ھاووڵاتییەکی دیکەی شێلا.
ئاشکراشی کرد، کە پاش گەیاندنی بریندارەکان بەنەخۆشخانەی شەھید ھەژار و چارەسەری پێویست ، بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون، شۆفێری ھەردوو ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 23ی ھاتوچۆ بەندکراون.
باسنيوز
