نووسەرێکی یەکێتی: گرووپی لاھوور جەنگی پەلاماری بارەگاکەی پارتییان لە پیرەمەگروون داوە

 نووسەرێکی یەکێتی: گرووپی لاھوور جەنگی پەلاماری بارەگاکەی پارتییان لە پیرەمەگروون داوە
ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئاشکرای کرد کە گرووپەکەی لاهوور جەنگی پەلاماری بارەگاکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە پیرەمەگروون داوە و سووتاندوویانە.

فەرید زامدار ئەندامی پێشووی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕايگەیاند، بە پشتیوانی و ھاندانی لاھوور جەنگی، لە پیرەمەگروون بارەگای پارتی سووتاوە“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە ”کێشەی یەکێتی زۆر قووڵ بووەتەوە و ئەگەری تەقینەوەی هەیە، دەبێت یەکێتی لەم گرووپەی لاھوور جەنگی بێتە دەنگ".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو لاهوور جەنگی، هەڕەشەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و پارتی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە میدیاکانەوە وەک یەکێک لە خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ناوی گرووپەکەیان دەهێنێت.

دواتریش چەند بەرپرسێکی پارتی ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوانەی باسیان لە گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی کردووە، سەرکردە باڵاکانی خودی یەکێتی بوون.










باسنيوز
Top