ھەولێر.. شارەوانی پردی سەیداوەی داخست
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، رای گەیاند: "لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر پردی سەیداوە، برایانمان لە شارەوانی ھەولێر چەند بەربەستیکی کۆنکریتییان دانا بۆ ئەوەی قەرەباڵغی مەیدانی پەلەوەر فرۆشان تیکەلی شەقامەکە نەبیتەوە".
گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستە روو: "بەمەش لە دوێنێوە زۆر بە ئاسانی و بەبی ھیچ کێشەیەک ھاووڵاتییان و شوفێران دەتوانن بەم شوینە گوزەر بکەن، بەبێ بوونی ھیچ کێشەیەک".
باسنيوز
