عەلی عەونەی: مەرجەكانی عەبادی بە واتای گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان دێت

 عەلی عەونەی: مەرجەكانی عەبادی بە واتای گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان دێت
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی ڕای دەگەیەنێت، ئەو مەرجانەی عەبادی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان دایناوە، بە واتای گفتوگۆ نەكردن دێ.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی ڕايگەیاند: "ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان هەڵناوەشێتەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش تەنیا لەژێر گوشارەكانی حكوومەتی عێراق و گوشاری نێودەوڵەتیدا ڕای گەیاندووە كە ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دەگرێت، هەرچەندە شیاوی ڕێزلێگرتنیش نییە، چونكە ئەو دادگایە بڕیاری لەسەر شتێك داوە كە دەستووری نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتیی ئەو مەترسییانەی هەیە ڕیفراندۆم هەڵناوەشێتەوە، بۆیە مەرجەكانی عەبادی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بە واتای گفتوگۆ نەكردن دێت".

ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی پارتی دەشڵێت: "ئامۆژگای عەبادی دەكەم شانازی بەو سەركەوتنەی كە بەهۆی حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵاوە بەدەستی هێناوە نەكات، چونكە لە كۆتاییدا وا لە گەلی كوردستان دەكات بڕیارێكی دیكە بدات، لەبەر ئەوەی توانای بەرگەگرتنی گەلی كوردستان و حكوومەتی كوردستان سنووردارە".










باسنيوز
Top