بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی: خۆپیشاندەران بە بەرد پەلاماری بارەگایەکی پارتییان داوە

 بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی: خۆپیشاندەران بە بەرد پەلاماری بارەگایەکی پارتییان داوە
بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە ئاشکرای کرد، لە لایەن چەند کەسێکەوە کە گوایە خۆپیشاندەرن، هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی پارتی لە شارۆچکەی سەید سادق.

فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی ڕايگەیاند: ”داوامان کردووە ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت کە ھێرش دەکەنە سەر بارەگاکان، بۆ ئەوەی ڕوون بکەینەوە سەر بە چ حزبێکن“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا چەند کەسێک بە ناوی خۆپیشاندانەوە ”چوونەتە نزیک بارەگای ناوچەی پارتی لە سەید سادق و بەرد بارانی دەکەن، داواشمان لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە ئەو ناوچانە بپارێزن".

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: ”بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەرپرسیاری یەکەمی دۆخەکەن“.








باسنيوز
Top