بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی: خۆپیشاندەران بە بەرد پەلاماری بارەگایەکی پارتییان داوە
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی ڕايگەیاند: ”داوامان کردووە ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت کە ھێرش دەکەنە سەر بارەگاکان، بۆ ئەوەی ڕوون بکەینەوە سەر بە چ حزبێکن“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا چەند کەسێک بە ناوی خۆپیشاندانەوە ”چوونەتە نزیک بارەگای ناوچەی پارتی لە سەید سادق و بەرد بارانی دەکەن، داواشمان لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە ئەو ناوچانە بپارێزن".
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: ”بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەرپرسیاری یەکەمی دۆخەکەن“.
باسنيوز
