دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندن بۆ 150 قوتابیی ئاوارەی خورماتوو دابین دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندن بۆ 150 قوتابیی ئاوارەی خورماتوو دابین دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چەندین چالاکیدا جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەشی 150 قوتابیی ئاوارەی خورماتوو دەکات، ئەو 150 قوتابییەی خورماتوو، بەسەر نۆ قوتابخانەی سنووری قەزای کەلاردا دابەش بوون و درێژە بەخوێندن دەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 18/12/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین چالاکیی سێکتەری پەروەردەدا، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی 150 قوتابیی ئاوارەی خورماتوو لە قۆناغەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی کرد، سەرجەم ئەو قوتابییانە لە نۆ قوتابخانەی سنووری قەزای کەلار درێژە بە خوێندن دەدەن، ئەو قوتابییانە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناچار بوون ھاوشانی خێزانەکانیان ماڵ و ژیانی خۆیان لە خورماتوو بەجێ بھێڵن و ڕوو لە شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بکەن، کە بەشێکی زۆریان لە قوتابخانە نوێیەکانیاندا درێژە بە خوێندن دەدەن.

ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە ھەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و ھەروەھا خولی تایبەت بە فێرکردن و بارھێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و ھاوکاری رێکخراو و خێرخوازە ھەرێمی و جیھانییەکان بەڕێوەدەبرێن.









باسنيوز
Top