هاووڵاتییانی شنگال داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن

هاووڵاتییانی شنگال داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
هاووڵاتییانی شاری شنگال داوای گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستان دەکەن و لەسەر دیوار و دەرگاکان ناوەکانیان دەنووسن.



وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شاری شنگال راگەیاند، هاووڵاتییانی شاری شنگال سەر دیوار و دەرگاکانی ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەنووسن، ”داوا دەکەین پێشمەرگە بگەڕێتەوە، ئاسایش بگەڕێتەوە، بژی پێشمەرگە“.



چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە شارەکە بەردەوامن لە سووکایەتی و بێڕێزیکردن، رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییانی کوردی ئێزدی و هیچ کەسێک تێیدا هەست بە ئارامی ناکات.
Top