بەستايلێکی نوێ و ڕۆژێکی جياواز، ڕاگرايەتی کۆلێژ بەهەماهەنگ قوتابيان و فەرمانبەران يادی ڕۆژی ئاڵای بەرز ڕاگرت، کەئەمڕۆ يەک شەممە ۱۷/۱۲/۲٠۱۷ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەلاحەددين يادی ڕۆژی ئاڵای پيرۆزی کوردستانی کردەوە بەپێی بەرنامەيەکی دياريکراو بەسەرپەرشتی مامۆستا سامان و مامۆستا ژيلوان و مامۆستا هێمن و مامۆستا قاسم و پۆلێک قوتابی ئازيز ، کەتيايدا ياريدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددين و کۆمەڵێک ميوانی ئازيز و دەرچووانی کۆێژەکەمان ئامادەبوون، بەناوی ڕاگرايەتی کۆلێژ سوپاسی سەرجەم بەشداربوون و ڕێکخەران و سەرپەرشتيارانی کەرنەڤاڵی پيرۆزکردنی ئاڵا دەکەين
هەميشە شەکاوە بێت ئاڵاکەمان