گۆڕان تەنیا بەرامبەر بە پارتی دەبێتە ئۆپۆزسیۆن
چالاکی موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕۆژنامەی (چاودێر)ی سەر بە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەوان کشانەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان بە دوو پاکێجی جیاواز دەزانن و نیازی ئەوەیان هەیە بە جیاواز بڕیاری لەبارەوە بدەن.
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە حکوومەتە خۆجێییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، بە پاکێجێکی جیاواز دەبینن. گوتیشی: ”پێمانوایە کە یەکماڵین لەگەڵ یەکێتی، ئەمەش واقیعیانەتر دەبێت بۆ ئەو بابەتە قسە و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین“.
بەهۆی ئەم هەڵوێستەی گۆڕان چاودێران پێیانوایە کە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونی گۆڕان تەنیا بەرامبەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و بزووتنەوەکە نیازی ئەوەی نییە بە شێوەیەکی کۆتایی بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوون بدات.
باسنيوز
