نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەڵمانیا

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەڵمانیا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی شاندەكەی حكوومەتی هەرێم گەیشتە بەرلین، بڕیارە سبەی دووشەممە لەلایەن ئەنجێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیاوە پێشوازی لێ بكرێت.


ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری، لە دوای دەنگدانی پەرلەمانی ئەڵمانیا دێت لەسەر درێژكردنەوەی كاری هێزەكانی سوپای ئەڵمانیا بۆ ڕاهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان.


دوێنێ شەممە ماڵپەڕی فەرمی راگەیاندنی حکومەتی ئەڵمانیا (فەرمانگەی راگەیاندنی فیدراڵی)، بڵاوی كردبووەوە كە رۆژی دووشەممە، کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ئەڵمانیا، ئەنجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات.


ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەش دابوو كە خاڵەکانی گفتوگۆکردن بریتی دەبن لە رەوشی ئێستەی عێراق، شەڕی داعش و یارمەتیدان و گەڕانەوەی ئاوارەكانی شەڕ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان لە بواری مەشق و راهێنانی هێزەکانی پیشمەرگە.


bas newss-
Top