هەدەپە: نەك ئێمە ئەردۆگانیش ناوی كوردستانی هێناوە

هەدەپە: نەك ئێمە ئەردۆگانیش ناوی كوردستانی هێناوە



دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئۆسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی توركیا ناوی كوردستانی بەكار هێنا، تا ئەمڕۆ یەكشەممەش مشتومڕی پەرلەمانتارانی توركیا لەسەر ئەم پرسە بەردەوام بوو.


ئەمڕۆ یەكشەممە لە دانیشتنی پەرلەماندا، سەر لەنوێ دەمەقاڵێ کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و ھەدەپە.


مستەفا ئەلیتاش بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی رایگەیاند "ئەگەر لێرەوە ھەستن بڵێن کوردستان و ھەوڵی دابەشکردن بدەن و لەوێدا لەسەر نەخشە ئاماژە بە ناوچەیەک بکەن، ئەو نەخشەیە بە واتای دابەشکردنی خاکی تورکیا دێت، کەس رێگە بەمە نادات".


لای خۆیانەوە پەرلەمانتارانی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری بۆ ساڵی ٢٠١٨ گوتەیان پێشکەش کرد.


عەلیجان ئۆنلو پەرلەمانتاری دێرسیم لە لیستی ھەدەپە رایگەیاند "رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیا بۆ بەرژەوەندی خۆی دەستەواژەکانی وەک کوردستان و دێرسیم و کۆکوژی دێرسیمی بەکار ھێنا، بەڵام خۆمان ئەگەر بەکاری بھێنین، فشارمان لەسەر دروست دەکرێت".

bas news-
Top