كه‌مال كه‌ركووكی: هێرش كرایه‌وه سه‌ر دژه تیرۆری عێراق و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى
ئه‌مڕۆش جارێكى تر له كه‌ركووك هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى دژه تیرۆری عێراق و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌رچه‌نده كه‌مین بۆ خۆبه‌خشه‌كان دانراوه، به‌ڵام به‌گوته‌ى به‌رپرسی میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك، خۆبه‌خشه‌كان توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
كه‌مال كه‌ركووكى، به‌رپرسی میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له كه‌ركووك، خۆبه‌خشه‌كان له دژه تیرۆریان داوه و پاشان ویستوویانه بڕۆن بۆ نزیكى قه‌ڵا، به‌ڵام ئه‌وان كه‌مینیان له سه‌ر قه‌ڵاوه هه‌بووه و ته‌قه‌یان لێ كردوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه خۆبه‌خشه‌كان توانیویانه خۆیان له كهمینهكهى دژه تیرۆرى عێراق و میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبى، ڕزگار بكه‌ن.
ڕوونیكرده‌وه، كه دواى هێرشه‌كان، هێزه‌كانى دژه تیرۆر و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ناوچه‌كه ته‌وق ده‌ده‌ن، گوتیشی: "پێشتر بریندار و كوژراوه‌كانیان ده‌برده نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن، به‌ڵام ئێستا بۆ شوێنى تر ده‌گوازرێنه‌وه، بۆیه ژماره‌ى زیانه گیانییهكانیان نازانرێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵى میدیاكانى سه‌ر به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، گوایه دواى هێرشه‌كانى دوێنێ له كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك له خۆبه‌خشه‌كان ده‌ستگیر كراون، له‌وباره‌یه‌وه كه‌مال كه‌ركووكى، گوتى: "ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى خۆیانه، ئه‌گه‌ر نا یه‌ك كه‌س خوێن له پهنجهشى نه‌هاتووه".
bas news-
