پاره‌ی چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه ئاشكراى كرد كه سبه‌ى دووشه‌ممه ( 18 / 12 / 2017) پاره‌ى چاودێرى تاقیكردنه‌وه‌كانى خوولى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردووى خوێندن دابه‌ش ده‌كرێت.
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و مامۆستایانی چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى یه‌كه‌مى قۆناغی 12ى ئاماده‌یی و 9ى بنه‌ڕه‌تی، ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه سه‌ردانى دیوانى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى پاره‌ى چاودێران و كارگوزارانى تاقیكردنه‌وه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "بڕى پاره‌كه بۆ هه‌ر ڕۆژێكى چاودێریكردن، 12 هه‌زار دیناره به‌و پێیه، هه‌ر چاودێرێكى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى نۆیه‌م بڕى 72 هه‌زار دینار و چاودێرانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى، بڕى 84 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن".
ئاشكراشى كرد، كه پێشووتر و له قۆناغى یه‌كه‌م و دواى تاقیكردنه‌وه‌كان، پاره‌ى به‌شێك له چاودێرانیان دابه‌ش كردبوو، ئه‌و پاره‌یه‌ى سبه‌ینێ دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌و چاودێرانه‌یه، كه پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
باسى ئه‌وه‌شى كرد كه ئاماده‌كارییه‌كانى پێدانى پاره‌ى چاودێرى خولى دووه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌واو بوون و دواى دابینكردنى بودجه، ئه‌ویش دابه‌ش ده‌كه‌ین.
