داهاتی خاڵێکی سنووری لەلایەن پەکەکە و حەشدی شەعبی دەبردرێ
نوێنه‌ری خه‌ڵكی شنگال له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه داهاتی خاڵی سنووریی نێوان خانه‌سۆر و شاره‌دێی سنوون و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌چێته باخه‌ڵی چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه.
ماجد شنگالی نوێنه‌ری خه‌ڵكی شنگال له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "كه‌س نازانێت داهاتی ئه‌و خاڵه سنوورییه‌ی كه له سنووری شنگال هه‌یه كه تیایدا باج له بازرگانان و خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ حكوومه‌ت ڕه‌وانه ناكرێت به‌ڵكو بۆ باخه‌ڵی چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به هێزه عه‌شائیرییه‌كان و حه‌شدی و شه‌عبی و په‌كه‌كه ده‌چێت".
گوتیشی: "پێویسته ده‌سه‌ڵاتی شنگال بدرێته ده‌ست كارگێڕی یاسایی شارۆچكه‌كه و ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت بۆئه‌وه‌ی به‌ر له كاره‌ساتێكی دیكه بگیرێت".
bas news-
