وەحیدە ھورمز: حەشد ژمارەیەک مەسیحیی بریندارکرد.. ویستوویانە حەوزی شیعی بكه‌نه‌وه‌

 	 وەحیدە ھورمز: حەشد ژمارەیەک مەسیحیی بریندارکرد.. ویستوویانە حەوزی شیعی بكه‌نه‌وه‌
نوێنەرێکی مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە دەشتی نەینەوا لە ناوچەی بەرتلە و حەمدانییە، شیعەکان ویستوویانە حەوزی شیعی بۆ بڵاوکردنەوەی مەزھەبی خۆیان بکەنەوە، مەسیحیەکانیش گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە، حەشدی شەعبیش تەقەی لێکردوون و ژمارەیەکیان لێ بریندارکراون.

(وەحیدە یاقۆ ھورمز) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "حەشدی شەعبی بەردەوامن لە تەعداکردن لە پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا و کەمە ئایینییەکان، لە ئێستادا بەنیازن حەوزی شیعی بۆ بڵاوکردنەوەی شیعەگەرایەتی لە ناوچەکانی مەسیحی بکەنەوە و منداڵەکان لە قوتابخانەکان رازی بکەن، کە بچنە سەر مەزھەبی ئەوان و مێشکیان بشۆنەوە، ئێنجا نەک تەنیا مەسیحی ئەوکارە لەگەڵ سوننە و پێکھاتەکانی دیکەش دەکەن، بۆیە مەسیحیەکانیش وەکو ناڕەزایەتی ھەڵساون بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک، بەڵام چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ بڵاوەپێکردنیان تەقەی لێ کردوون و ژمارەیەک مەسیحی برینداربوون.

نوێنەری مەسیحیەکان ئاشکرای دەکات، کە حەشدی شەعبی، لە رێی ھێزی (بابلیۆن) و ھێزەکەی (حەنین قەدۆ)وە ئەوکارەیان کردووە، کە بەکرێگیراویان ناو دەبات، دەشڵێت: "حەشد پارەیان پێدەدەن بۆ ئەوەی دژی خەڵکی ئەو ناوچانە کاری ناڕەوا و توندوتیژی ئەنجام بدەن" .

(یاقۆ ھورمز) ده‌شڵێ، "گردبوونەوەی مەسیحییەکان لە ھەردوو شارۆچکەی بەرتڵە و حەمدانییە بووە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگری لێکردوون و تەقەی لێکردوون، هاوکات تەعدایەکی زۆریشیان لێ کردوون، ئەمەش جاری یەکەم نییە و چەندین جاری دیکەش ئەو کارەیان ئەنجامداوە، ئێمەش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان لێ ئاگادارکردوونەتەوە، بۆ ئەوەی چیتر لە ئاستی ئەوپێشێلکارییانە بێ دەنگ نەبن.

kdp-
Top