خانەقین.. لە ھەموو شارەکە ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە
(رەفعەت موراد ئاغا) ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە ماوەی پێشوو حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین سوکایەتیان بە ئاڵای کوردستان کرد، ئەمڕۆش یادی ئاڵای کوردستانە، بۆیە گروپی ئاشتی، کە گروپێکی سەربەخۆیە و لە خەڵکی ئەوشارە پێکھاتووە، ھەڵساون بە ئەنجامدانی گەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان، ئەمەش وەکو تەحدایەک بۆ حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی".
ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا، کە جگە لەو کەرنەڤاڵە لە لایەن گروپەکە، لە ناو شاریش بە یاوەری خەڵکی شارەکە سوڕاونەتەوە و لە ھەموو شوێنەکان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردۆتەوە، دوای ئەوەش لە قوتابخانەکانیش ئاڵای کوردستان بەرزکراوەتەوە.
kdp-
