خانەقین.. لە ھەموو شارەکە ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە

 	 خانەقین.. لە ھەموو شارەکە ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین دەڵێ، بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان گروپی ئاشتی لە خانەقین، ھەڵساون بە ئەنجامدانی کەرنەڤاڵێکی گەورە و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە ھەموو شوێنەکان، ئەمەش وەکو تەحدایەکە بۆ حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی.

(رەفعەت موراد ئاغا) ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە ماوەی پێشوو حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین سوکایەتیان بە ئاڵای کوردستان کرد، ئەمڕۆش یادی ئاڵای کوردستانە، بۆیە گروپی ئاشتی، کە گروپێکی سەربەخۆیە و لە خەڵکی ئەوشارە پێکھاتووە، ھەڵساون بە ئەنجامدانی گەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان، ئەمەش وەکو تەحدایەک بۆ حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی".

ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا، کە جگە لەو کەرنەڤاڵە لە لایەن گروپەکە، لە ناو شاریش بە یاوەری خەڵکی شارەکە سوڕاونەتەوە و لە ھەموو شوێنەکان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردۆتەوە، دوای ئەوەش لە قوتابخانەکانیش ئاڵای کوردستان بەرزکراوەتەوە.

kdp-
Top