پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ئاڵای بەرز ڕاگرت
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 17/12/2017، به ئاماده‌بوونی (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو (بێگه‌رد تاڵه‌بانی)، سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له میوانان و ڕاوێژكاران و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له گۆڕه‌پانی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی ئاڵای كوردستان و ڕۆژی دایك به‌رز ڕاگیرا.
سه‌ره‌تای ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ كرد و پاشان وته‌ی به‌خێرهێنان له لایه‌ن (تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می)، ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، كه تێیدا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و میوانانی ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌و دوو یاسایه كرد، كه بۆ ئه‌و دوو بۆنه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون و تیشكی خسته سه‌ر مێژووی هه‌ڵكردنی یه‌كه‌م ئاڵای كوردستان.
دواتر له لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه به ڕێوڕه‌سمێكی شایسته له‌گه‌ڵ مۆسیقای سه‌ربازی، ئاڵای كوردستان به‌رز كرایه‌وه و هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه دكتۆر (جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی)، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌و دوو یاسایه كرد، كه بۆ ئه‌و دوو بۆنه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون و به ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد و به بۆنه‌ی ڕۆژی دایكیشه‌وه پیرۆزباییی له دایكی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م دایكانی كوردستان كرد و ڕۆلی دایكانی له خه‌بات و شۆڕش و قوربانیدان و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مان و كوردستاندا به‌رز نرخاند.
kdp-
