سێ منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە ھەوڵی بەردەوامی نووسینگەکەمان بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، ئەمڕۆش توانرا سێ منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بکرێن."
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی گوتی: "ئەو سێ منداڵە لە ٣/٨/٢٠١٤ لە لایەن داعش دەستگیر کرابوون و دواتریش بردرابوون بۆ سووریا و لەوێشەوە بردرابوون بۆ تورکیا، بەخۆشحاڵییەوە توانرا ئەمڕۆ ھەرسێکیان ئازاد بکرێن و بە کەسوکاریشیان شاد بکرێنەوە."
(حوسێن قایدی) ڕوونیشی کردەوە: "بە ڕزگارکردنی ئەو سێ منداڵە تا ئێستا ٣ ھەزار ٢٢٦ کەس ڕزگار کراون و نزیکەی ٣ ھەزار ١٩١ کەسی دیکەش لەدەستی داعشدا ماون."
kdp-
