لە شاری سۆران رۆژی ئاڵا و پێشمەرگە بەرز راگیرا
نورەدین دری، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای کوردستان، رايگەیاند: "ساڵانە بۆ بەرزراگرتنی رۆژی ئاڵا، ژمارەیەک چالاکی لە شار و شارۆچکەو ناوچەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەمساڵ واتە ئەمڕۆ یەکشەممە 17/12/2017، کە بەرۆژی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگە دیاریکراوە، لە مەڕاسیمێکی شایستە لە چوار رێیانی ئاڵا لە شاری سۆران، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، حزبی، سەربازی، کەسوکاری پێشمەرگە و شەھیدان و خەڵکی دەڤەرەکە یادەکە بەرزرا گیرا".
بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ئەم ساڵ یادکردنەوەکە جیاواز بوو لەگەڵ ساڵانی رابردوو، چونکە وێڕای چەند بڕگەیەکی نوێ، لەھەمانکاتیشدا زیاتر لە 20 ئاڵای کوردستان لە شوێنەکە جێگیر کراون، کە ماوەی چەند رۆژێکە ئامادەکاری بۆ دەکەن.
باسنيوز
