گەرمیان.. بەشێکی دەرمانی بنکە تەندروستییەکان مەترسی خراپبوونیان لەسەرە

 گەرمیان.. بەشێکی دەرمانی بنکە تەندروستییەکان مەترسی خراپبوونیان لەسەرە
بەھۆی خراپی کۆگاکردنەوە، بەشێکی زۆری دەرمان لە بنکە تەندروستییەکانی گەرمیان رووبەرووی مەترسی خراپبوون دەبنەوە.

لە راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکوومەتی خۆجێیی گەرمیاندا کە تێدا ھاتووە، کە لە ھەندێک لە بنکە تەندروستییەکانی گەرمیان، بەھۆی خراپی ھەڵگرتن و نەبوونی کارەباوە، ھەندێک لە دەرمانەکان مەترسی خراپبوون و ئیکسپایەربوونیان ھەیە.

راپۆرتەکە لەسەر زاری لێپرسراوی بنکەی تەندروستیی گوندی ھاجیلرەوە، ئەوەی بڵاوکردوەتەوە کە زۆرێک لە دەرمانەکان بەھۆی خراپی و کەمی کارەباوە، ناتوانرێت لەو پلەی گەرمییەی کە بۆی دیارییکراوە، ھەڵبگیرێت.

لەسنووری گەرمیاندا 52 بنکەی تەندروستی ھەیە کە لە گوندەکانی سنورەکەدا بڵاوبونەتەوە، بەپێی راپۆرتی یەکەی ناوبراو، بەھۆی قەیرانی داراییەوە دەوامی ئەو بنکانە بۆ دوو رۆژ تا سێ رۆژ لە ھەفتەیەکدا، کەم کراونەتەوە.

ئەم راپۆرتەی یەکەی چاودێری حکوومەتی خۆجێی گەرمیان، پڕۆژەیەکی ھاوبەشی نێوان رادیۆی دەنگ لە گەرمیان و رێکخراوی NEDی ئەمریکییە، کە لەمیانەیدا 24 راپۆرت لە بواری پەروەردەو تەندروستیدا بڵاو دەکەنەوە.









باسنيوز
Top