جەعفەر ئیمینکی: حكومەت پڕۆژە یاسایەك بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی ئامادەدەكات
جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "نە حكومەت بەنیازە دەست بۆ موچەی پێشمەرگە ببات و نە پەرلەمانیش پێشنیاری لەو شێوەیە دەكات، بەڵكو دەمانەوێت ئێمە و حكومەت بەیەكەوە لە روانگەی هەستكردنی بە بەرپرسیارێتییەوە ئەو قەیرانە چارەسەر بكەین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەت پێشتر بڕیاری پاشەكەوتی دابوو دواتر بۆ چارەسەری پاشەكەوت و هێنانە كایەی سیستەمێكی دادپەروەرانە لەوەی چۆن بەو داهاتەی كە هەرێم هەیەتی بتوانێت گشت پێداویستیەكانی هەرێم لەخەرجییەكان دابینبكەین، حكومەت سەرقاڵی پڕۆژە یاسایەكە كە كە لە 30 ماددە پێكهاتووە و دێتە پەرلەمان و بەو پڕۆژە یاسایە و ئەنجامدانی چاكسازیەكان دەتوانین سەرجەم كێشە داراییەكان چارەسەر بكەین".
ئیمینکی باسی لەوەشكرد، دەستكاری موچەی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش ناكرێت تەنها دەستكاری پلەدارەكانی ئەو هێزە ئەمنییانە دەكرێت.
خەندان
