گرنگی زیاتر بەقوتابیانی کولێژی بنیات دەدرێت
كاركردن وه‌ك یه‌ك خێزان و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ڕگرایه‌تی كۆلێژ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه كاروباره‌كان ئه‌نجام بدرێن بۆ خزمه‌تی گشتی و به‌ره‌و پێشبردنی ڕه‌وتی زانست، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به‌ده‌وام و كاتی ده‌وام بۆ خزمه‌تی قوتابیان به‌باشترین شێوه و هه‌ڵس وكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیان وه په‌یوه‌ندی باوك و دایك بێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی یا خود په‌یوه‌ندیه‌كی خوشك و برایانه و هاوڕێیانه بێت و هاوكاری پێویستی قوتابیان بكرێت و هه‌موو خزمه‌تێكی زانستی‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت لای مامۆستایان و سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و یه‌كه كارگێڕیه‌كان، هه‌وڵبدرێت انترنێتی پێویست بۆ كۆلێژ دابین بكرێت به پێدانی یوزه‌رنه‌یم و پاسویردی تایبه‌ت وه به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی كاره‌كان و كتابات له‌نێوان به‌شه‌كان و یه‌كه كارگێڕیه‌كان و دروستكردنی سیڤی تایبه‌ت به‌قوتابی، چالاككردنی كتێبخانه‌ی كۆلێژ و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی و زیادكردنی كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ كۆلێژه‌كه‌مان، ته‌واوكردنی یانه‌ی كۆلێژ به‌خێرایی و به‌كارخستنی له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ و زیادكردنی ڕوبه‌ری سه‌وزایی و پاكڕاگرتنی كۆلێژ و خزمه‌تكردنی به‌هه‌موو لایه‌ك ...
سوپاس بۆ به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژه‌كه‌مان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی كاره‌كان و به‌ڵێنه باشه‌كانی بۆ خزمه‌تی ڕه‌وتی زانستی ، سوپاس بۆ ئاماده‌بوونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
سوپاس.
