ئەنجێلا مێركل پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی راگەیاندنی حکومەتی ئەڵمانیا (فەرمانگەی راگەیاندنی فیدراڵی)، رۆژی دووشەممە، کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ئەڵمانیا، ئەنجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە خاڵەکانی گفتوگۆکردن بریتی دەبێ لە رەوشی ئێستەی عێراق، شەڕی داعش و یارمەتیدان و گەڕانەوەی ئاوارەكانی شەڕ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان لە بواری مەشق و راهێنانی هێزەکانی پیشمەرگە.
bas news-
