هه‌نگوینی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی 30 وڵات به‌ده‌ست هێنا
ئیسماعیل حوسێن كه یه‌كێكه له هه‌نگه‌وانه به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌كه گوتی: "ئه‌و كۆنگره‌یه ساڵانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب ڕێكده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشترین جۆری هه‌نگوین هه‌ڵببژێردرێت و ئه‌م ساڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رسێ وڵاتی فڕه‌نسا و ئیتاڵیا و یۆنانیش به‌شداربوون".
گوتیشی: "له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م وڵاته به‌شداربووه‌كان هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و منیش وه‌كو یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانی پارێزگای دهۆك مه‌دالیای زێڕم به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان پێبه‌خشرا".
هۆگر عسمه‌ت كه یه‌كێكی دیكه‌یه له هه‌نگه‌وانه به‌شداربووه‌كان گوتی: " شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 20 هه‌نگه‌وان پێكهاتبووین و له ده‌ره‌وه‌ی شاندی عێراق به‌شداریمان كرد"
bas news-
