هه‌نگوینی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی 30 وڵات به‌ده‌ست هێنا

هه‌نگوینی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی 30 وڵات به‌ده‌ست هێنا
شاندێكی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له‌ كۆنگره‌ی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب له‌ وه‌ڵاتی میسڕ كرد و له‌سه‌ر ئاستی هه‌نگوینی 30 وڵات هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.



ئیسماعیل حوسێن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌نگه‌وانه‌ به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌كه گوتی: "ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب ڕێكده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشترین جۆری هه‌نگوین هه‌ڵببژێردرێت و ئه‌م ساڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رسێ وڵاتی فڕه‌نسا و ئیتاڵیا و یۆنانیش به‌شداربوون".



گوتیشی: "له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م وڵاته‌ به‌شداربووه‌كان هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و منیش وه‌كو یه‌كێك له‌ نوێنه‌ره‌كانی پارێزگای دهۆك مه‌دالیای زێڕم به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان پێبه‌خشرا".



هۆگر عسمه‌ت كه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌نگه‌وانه‌ به‌شداربووه‌كان گوتی: " شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ 20 هه‌نگه‌وان پێكهاتبووین و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاندی عێراق به‌شداریمان كرد"
bas news-
Top